ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیال

کاسانۆ: ریچارلیسۆن یاریزانێکی زۆر خراپە

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە دوو گۆڵەکەی ریچارلیسۆن لەگەڵ بەڕازیل، لەو راستییە ناگۆڕێت ناوبراو هێرشبەرێکی زۆر خراپە.

کاسانۆ کە هەمیشە بە لێدوانە سەرنجراکێشەکانی بەناوبانگە بۆ کەناڵی بۆبۆی بەڕازیلی وتی “من کەسێکم هەرگیز قسەی خۆم ناگۆڕم، پاش یارییەکەی سڕبیا دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە ئەو هێرشبەرێکی زۆر خراپە. سەبارەت بە گۆڵی دووهەم، راستییەکە ئەوەیە نەیتوانی تۆپەکە بە جوانی رابگرێت و پاشان بژاردەی ئەوەبوو بەو جۆرە لێدانەکە ئاراستە بکات، گۆڵی یەکەمیش کەسی تێدا نەبوو. ئەو شایستەی ئەوە نیە لە نێو هێرشبەرەکانی دیکەی بەڕازیل دابێت”.

 

تیتێی راهێنەر پێشتر رووبەرووی رەخنە بووەوە بەهۆی هەڵبژاردنی ریچارلیسۆن بەسەر گابریێل جیسوس و فیرمینهۆ، بەڵام پاش ئەو دوو گۆلەی ناوبراو دژی سڕبیا تۆماریکرد، جگە لە کاسانۆ هەمووان ستایشی متمانە و ژیری ئەو راهێنەرەیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button