مۆندیال

دی برۆین: ئێمە مۆندیال نابەینەوە چونكە تەمەنمان زۆرە

یاریگا-

كیڤن دی برۆین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە هەڵبژاردەكەی چانسی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی نیە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب ببێتەوە، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان سەبارەت بە بردنەوەی جامی جیهانی لەلایەن بەلجیكاوە دی برۆین ووتی: هیچ چانسێكمان نیە كە بیبەینەوە، ئێمە تەمەنمان زۆرە.

هەروەها ووتیشی: لەو باوەڕەدام 2018 ئەو چانسەمان هەبوو ئەو كات تیمێكی باشمان هەبوو، بەڵام ئێستا تەمەنمان زیادی كردووە و چەند یاریزانێكیشمان لەدەستداوە، چەند یاریزانێكی باشی نوێمان هەیە بەڵام لەو ئاستەی ساڵی 2018 نیە پێكهاتەكەمان.

هەڵبژاردەی بەلجیكا لە پێشەنگی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button