سبەی هەولێر و شوڕتە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
دوای وەستانی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ بە هۆی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق، ئەمڕۆ پێنج شەممە 24/11/2022 جارێکی تر خولی نایابی عێڕاق دەستپێدەکاتەوە.
یانەی هەولێر لە گەڕی شەشەمی خولەکەدا بڕیارە سبەی هەینی لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری و لە بەردەم هاندەرانیدا لە بەهێزترین یاری ڕووبەڕووی یانەی شوڕتە ببێتەوە، پاسەوانەکانی قەڵا بۆ ئەم یارییە باش خۆیان ئامادە کردووە و مەبەستیانە یەکەمین سەرکەوتن لەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق لە سەر دەستی یانەی شوڕتە تۆمار بکەن، ئامار و داتاکانی مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان هەر دوو یانە بە مشێوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و شوڕتە لە مێژووی خۆیاندا (47) جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە
47 یاری فەرمی
11 بردنهوه بۆ ههولێر
29 بردنهوه بۆ شوڕته
7 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 39 گۆڵی له یانهی شوڕته كردووه
یانهی شوڕته 78 گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه
گهورهترین بردنهوهی ههولێر له شوڕته 5-1 له خولی نایابی عێڕاق وهرزی 2011-2012 له یاریگای شوڕته له رێكهوتی 28/7/2012.
گهورهترین بردنهوهی شوڕته له ههولێر 6-0 له خولی نایابی عێڕاق وهرزی 1989-1990 له یاریگای شهعبی نێودهوڵهتی له رێكهوتی 20/3/1990 .