ئاسیاگرنگترینمۆندیال

هۆکاری زۆری کاتە زیاد کراوەکانی یارییەکانی مۆندیال ئاشکرا بوو

یاریگا
لە دووەم رۆژی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر و لە یارییەکانی ئینگڵاند و ئێران و هەروەها ئەمریکا و وێلز ناوبژیوان کاتێکی زۆری وەکو کاتی زیاد کراو گرت و فیفاش روونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دەدات.

پێر لویجی کۆلینا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان لە فیفا هۆکاری ئەم کاتە زیادە ئاشکرا دەکات و دەڵێت “ مەبەستمان ئەوەیە لە هەر یارییەک رێگری لە بەفیڕۆدانی کات بگرین و لەجیاتی ئەوەی کە گێمێک بەهۆی ئاهەنگێڕانی دوای گۆڵ کردن و پێکانی یاریزان و گۆڕانکاری یاریزان 42 بۆ 43 خولەک بکرێت، کاتی یاسایی خۆی وەربگرێت و بۆیە دەبینین لە چەند یارییەک ناوبژیوانەکان کاتی زۆر هەژمار دەکەن “.

لە یارییەکەی ئینگڵاند و ئێران گێمی یەکەم 14 خولەک و گێمی دووەم 10 خولەک کاتی زیاد کراو هەژمار کرا، هەروەها لە یارییەکەی ئەمریکا و وێلزیش 9 خولەک کاتی زیاد کراو هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button