ئه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

بێنزێما ئەستەمە بەشداری یاری یەکەمی مۆندیال بکات

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئەستەمە بەشداری یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی لە مۆندیال بکات.

ماڵپەری RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سەرەڕای گەشبینی ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، بەڵام گۆڵکارەکەیان تاوەکو ئێستا بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە، هەربۆیە ئەستەمە ئەو یاریزانە بتوانێت بەشداری یاری یەکەمی مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوستورالیا بکات.

بێنزێما لە کاتێکدا بانگێهشتی مۆندیال کراوە، ماوەیەکە بەهۆی لە یاریگاکان دابڕاوە و بەشداری چەند یارییەکی یانەکەشی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button