ئاسیائه‌مریکائه‌وروپامۆندیال

ئانخێل کۆریا بانگهێشتی مۆندیال دەکرێت

یاریگا
ئانخێل کۆریا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە شوێنی نیکۆلاس گۆنزالێس بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر دەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی نیکۆلاس گۆنزالێس هێرشبەری تانگۆ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەکە بڕیاریداوە هێرشبەرەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە شوێنی ئەو بانگهێشتی مۆندیالی 2022 بکات.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رۆژی 22ـی ئەم مانگە لە یەکەم یاری مۆندیال رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعوودیا دەبێتەوە.

Back to top button