ئه‌مریکائه‌وروپامۆندیال

سکالۆنی چەند یاریزانێک دوور دەخاتەوە

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیالی 2022 بکات.

راهێنەرەکەی تانگۆ دوای یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئیماڕات گووتی “ من دەسەڵاتی ئەوەم هەیە گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بکەم، چەند یاریزانێک بەشداری ئەو یارییەیان نەکرد و ئەمەش بێ هۆکار نیە و دواتر بڕیار لەسەر ئەو یاریزانانە دەدەم کە ئاستیان وەکو پێویست نیە “.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی وەرزشی Tyc Sport زانیاری دەستکەوتووە، هەر یەکە لە مارکۆس ئاکۆنیا و نیکۆلاس گۆنزالێز لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوور دەخرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button