ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی هالاند پێشکەش کردووە

یاریگا
یانەی ئاشتۆن یونایتد بەشداری لە خولی باکووری بەریتانیا داوای گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات.

هەژمارەی فەرمی ODDSbible لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە کە بەشدارە لە خولی باکووری وڵاتەکەی کە دەکاتە ئاستی شەشی خولی وڵاتەکە، ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی کاتی هێرشبەرەکەی ستیزن بۆ ماوەی 28 رۆژ پێشکەشی یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی لەو ماوەیە یارییان بۆ بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەکە داوایان کردووە هالاند باشترە ئەو ماوەیەی یارییەکان بەهۆی مۆندیال دەوەستن، یاریمان بۆ بکات بۆ پارێزگاری کردن لە توانا جەستەییەکانی و لە بڕی ئەوەی یاری گۆلف بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button