ئه‌وروپائینگلتەرا

هاندەرانی چێڵسی داوای دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان دەکەن

یاریگا
هاندەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان داوای دوورخستنەوەی گراهام پوتەر راهێنەری یانەکەیان دەکەن.

دوای ئەنجامە دۆڕانەکەی بەرامبەر نیوکاسل لە گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ، هاندەرانی بلوز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە داوای دوورخستنەوەی یانەکەیان دەکەن و بەشێکیشیان داوای گەڕانەوەی توماس توخێل راهێنەری پێشووی یانەکەیان دەکەن.

پوتەر مانگی نۆی ئەمساڵ لە شوێنی توخێل بووەتە راهێنەری یانەی چێڵسی و لە دوایین پێنج یاری یانەکەی هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە.

Back to top button