ئه‌وروپا

فەرمی: لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بردەوە

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی ئێستای یانەی بارسێلۆنا و پێشتری یانەی بایرن میونشن خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بۆ وەرزی 2021/2022 بردەوە.

لیڤاندۆڤسكی توانی زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات لە وەرزی ڕابردوودا لە سەرجەم خولە بەهێزەكانی ئەوروپا و توانی 35 گۆڵ تۆمار بكات لەگەڵ بایرن میونشن.

ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكدا هێرشبەرە پۆڵەندیەكە خەڵاتەكەی لەلایەن كارلۆس پۆیۆلی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆناوە پێدرا.

شایەنی باسە بۆ دووەمجارە لیڤاندۆڤسكی دەتوانێت پێڵاوە ئاڵتونیەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button