ئه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

دوو یاریزانی دیاری فەرەنسا بانگهێشتی مۆندیال ناکرێن

یاریگا
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو دیدیێ دێشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ مۆندیال بڵاوبکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە دوو یاریزانی دیار بانگهێشت نەکرێن.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لیستی کۆتایی بۆ مۆندیالی 2022 ئامادە کردووە و لە لیستەکەیدا ناوی فێرلاند مێندی بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید و ئانتۆنی مارسیال هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی تێدا نیە و ئەو دوو یاریزانە بانگهێشتی مۆندیال ناکرێن.

سەرچاوەکە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ئەو دوو یاریزانە بۆ دابەزینی ئاستەکەیان دەگەڕێنێتەوە، بەڵام دیار نیە کێ لە شوێنی ئەو دوو یاریزانە بانگهێشت دەکرێن.

Back to top button