ئەمڕۆ تیروپشكی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕادەكێشریت

یاریگا-
وا بڕیارە ئەمڕۆ تیروپشكی قۆناغی شانزەی یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕابكێشرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 14:00 تیروپشكی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ لە نیۆنی سویسرا ڕادەكێشرێت.
ئەو یانانەی گەشتوونەتە قۆناغی 16:
هەریەك لە یانەكانی ( بایرن میونشن ، بەنفیكا ، چێڵسی ، ناپۆلی ، تۆتنهام ، ڕیاڵ مەدرید ، مانچێستەر سیتی ، پۆرتۆ ) بە یەكەمی كۆمەڵەكانیان سەركەوتوون.
هەروەها یانەكانی ( بۆروسیا دۆرتمۆند ، ئینتراخت فرانكفۆرت ، ئینتەر میلان ، لایپزیگ ، لیڤەرپول ، میلان ، پاریس سان جێرمان ، كلۆب برۆج ) بە دووەمی كۆمەڵەكانیان سەركەوتوون.
یاساكانی تیروپشكی قۆناغی 16:
لە تیروپشكەكەدا یانەیەك كە بە پلەی یەكەم سەركەوتووە ڕووبەڕووی یانەیەك دەبێتەوە كە بە دووەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتووە.
نابێت دوو یانەی هەمان كۆمەڵەی قۆناغی كۆمەڵەكان ڕووبەڕووی یەك ببنەوە، هەروەها نابێت دوو یانەی هەمان وڵات ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
یاسای یاریەكانی قۆناغی 16:
یاریەكانی قۆناغی 16 لە دوو یاری پێك دێت یاری چوون و یاری هاتنەوە، ئەو یانەیەی كە بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتووە یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆیدا ئەنجام دەدات.
یاسای گۆڵی یاریگای خۆت و دەرەوەی یاریگای خۆت نەماوە واتە هەر یەكسان بوونێك لە هەردوو یاریگا بە هەر ئەنجامێك بێت پەنا دەبرێتە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە.
بەرواری یاریەكانی قۆناغی 16:
یاری چوونی یاریەكانی قۆناغی شانزە لە بەرواری 14,15,21,22 مانگی 2 ئەنجام دەدرێت و یاری گەڕانەوەش لە بەرواری 7,8,14,15ی مانگی 3 ئەنجام دەدرێت.
دوای تەواو بوونی یاریەكانی قۆناغی شانزە بە یەك ڕۆژ واتە بەرواری 16 مانگی 3 تیروپشكی یاریەكانی قۆناغەكانی دواتری پاڵەوانیەتیەكە ڕادەكێشێت.