ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا-

هەژماری فەڕمی چامپیۆنزلیگ گۆڵی چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانكرد.

گۆڵی هەریەك لە یاریزانان ( چۆپۆ مۆتینگ ، ئیمباپێ ، جواو ماریۆ ، جۆتا ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی یاریەكانی گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

– گۆڵەكەی چۆپۆ مۆتینگ یاریزانی بایرن میونشن بەرامبەر ئینتەر میلان.

– گۆڵەكەی ئیمباپێ یاریزانی پاریس بەرامبەر یوڤێنتوس.

گۆڵەكەی جواو ماریۆ یاریزانی بەنفیكا بەرامبەر ماكابی حەیفا.

– گۆڵەكەی جۆتا یاریزانی سێڵتیك بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button