ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی جیراردی یەكسان كردەوە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ژمارەیەكی ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەی یەكسان كردەوە.

لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی ڕێدز لەلایەن محەمەد سەڵاح لە خولەكی 85  و داروین نونێز لە خولەكی98 تۆمار كران.

بەو گۆڵەش سەڵاح ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ 41 گۆڵ بەرز كردەوە و ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ جیرارد یەكسان كردەوە.

بە تۆماركردنی حەوت گۆڵ سەڵاح لە پێشەنگی گۆڵكارانی چامپیۆنسلیگی ئەم وەرزە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button