ئه‌وروپامۆندیال

پۆگبا ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی جیهانی بكات

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا پۆگبا ڕیزەكانی مانچێستەر یۆنایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.

لە ڕاهێنانەكانی یوڤێنتوسدا ناوەڕاستكارەكەی فەڕەنسا تووشی پێكان هات و بەوەش نەیتوانیووە بەشداری هیچ یاریەكی فەرمی بكات لەگەڵ یانەكەی دوای دووبارە گەڕانەوەی.

پۆگبای تەمەن 29 ساڵان بەشداری 91 یاری نێودەوڵەتی كردووە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی و توانیویەتی 11 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button