ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان گرێبەستی ڕاهێنەرەكەی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی یانەی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرەكەی تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند.

لە مانگی 10ی ساڵی 2019 بیۆلی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی میلانی گرتە دەست و لەو ماوەیەدا 153 یاری ئەنجامداوە و 89 بردنەوە و 35  یەكسان و 29 دۆڕاندنی هەیە.

هەروەها توانی دوای ماوەیەكی زۆر میلان بە نازناو شاد بكاتەوە و كاتێك خولی ئیتاڵی وەرزی ڕابردوویان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button