ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

زاها ئارسیناڵی دەوێت و یانەکەشی پارەیەکی زۆر

یاریگا- مەیلی وێڵفرێد زاها لە جێهێشتنی یانەکەی بەردەوامە و کریستاڵ پالاسیش داوای بڕەپارەیەکی زۆر دەکا لە هەر کڕیارێک نیازی گواستنەوەی یاریزانەکەی بەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانە کۆت دی ڤوارییەکە داوای لە پاڵاس کردووە ئەم هاوینە ڕێگە بە ڕۆشتنی بدەن بەرەو ئارسیناڵ، بەڵام یانەکەی نرخێکی زۆری لە بەرامبەر دەستبەردابوونیدا، دەوێت.

پێشتر تۆپچییەکانی لەندەن بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیان خستبووە سەر مێزی یانەکەی، بەڵام پاڵاس داوای 80 ملیۆن دەکات، ئەوەش قورس لەسەر گەنجینەکەی ئارسیناڵ دەکەوێت.

لەو بارەیەوە، ڕۆی هۆدسنی ڕاهێنەریش ئەوەی ڕاگەیاند کە تا ئێستا گرێبەستێکیان پێنەگەشتووە بە ئاستی خواستەکانی کریستاڵ پاڵاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button