ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەستۆن ڤێلا جیراردی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

یاریگا-

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

شەو ڕابردوو فولهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و توانی یاریەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵا لێ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە هەژماری فەڕمی ئەستۆن ڤێلا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند كە ستیڤن جیرارد لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوورخرایەوە.

ئەستۆن ڤێلا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ڕیزبەندی 17یەمی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button