خوله‌کانی دیکە

راهێنەری مان یونایتد داوای دی یۆنگ دەکات

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە فرەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بگوازنەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ زستانی داهاتوو واتە سەری ساڵی نوێ، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە هاوینی رابردووش یانە ئینگلیزیەکە هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە، تێن هاگ لە ئاستی کاسێمیرۆ و ئێریکسن رازی نیە و دی یۆنگی وەکو شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانە دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button