ئه‌وروپا

نەیمار گاڵتە بە ڕیزبەندی باڵۆندۆر دەكات

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گاڵتە بە ڕیزبەندی باڵۆندۆر دەكات.

لە ئاهەنگێكدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خەڵاتەكانی باڵۆندۆر ڕاگەیەندرا و كەریم بێنزیما توانی تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە.

نەیمار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ” بێنزیما شایستەی خەڵاتەكە بوو ، بەڵام بۆ ڤینیسیۆس پلەی هەشتەمی گرتووە ، ئەوە مەحاڵە و شایەنی ئەوەیە لە سێ یاریزانی یەكەمدا بێت ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button