ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا-

هەژماری فەڕمی چامپیۆنزلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ئاتزیلی ، مینیۆلێ ، سۆن ، فێرمینهۆ ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

– ئاتزیلی یاریزانی ماكابی حەیفا توانی دوو گۆڵ بەرامبەر یوڤێنتوس تۆمار بكات.

– مینیۆلێ گۆڵپارێزی كلۆب برۆج تەانی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید 9 سەیڤ بكات.

– سۆن یاریزانی تۆتنهام لە یاریەكەیان بەرامبەر فرانكفۆرت توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– فێرمینهۆ یاریزانی لیڤەرپول لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕینجەرز توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button