ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

یوڤێنتوس داهاتووی ئەلێگری یەكلاكردەوە

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە داهاتووی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەكەی ڕاگەیاند.

ماكابی حەیفا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دوای یاریەكە ئەندریە ئانێلی سەرۆكی یوڤێنتوس داهاتووی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكەی یەكلا كردەوە.

سەرۆكی خانمە پیرەكە ووتی: ئەمە شەوێکی سەختە لە قۆناغێکی سەختدا، یەکێک بوو لە سەختترین قۆناغەکان و ساتەوەختی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، هەر بۆیە لێرەم.

هەروەها ووتیشی: لە دۆخێکی وەک ئەمشێوەیەدا قسە لەسەر یەک کەس نییە و نابێت هەمووی بخرێتە سەر یەك كەس، بابەتەكە پەیوەندی بە هەمووانەوە هەیە ئێمە هەست بە شەرم دەکەین، داوای لێبوردن لە هەوادارانمان دەکەین.

لە بارەی ئەلێگریەوە ووتی: ئەلێگری ڕاهێنەری ئێستای یوڤێنتوسە، و وەک ڕاهێنەری یوڤێنتوسیش دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button