عێراقکوردستان

یانەی دهۆك نرخی بلیتی یاریگای دیاریکرد

دوای ئەوەی یانەی دهۆك بە فەرمی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق مافی بەشدار بوونی پێدرا، یانەکە شوێنەکانی یاریگای دابەش کرد و نرخی بەشێکیانی دیاریکرد.

کارگێڕی یانەی دهۆك بڕیاریدا بۆ یاریەکەی ڕۆژی شەممە کەوا یانەکەیان لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەبێتەوە بەشێکی یاریگا بکاتە بلیت، کارگێڕی یانەکە بڕیاریدا ڕیزی یەکەمی ژێر vip نرخەکەی 25000 هەزار دینار بێت، هەروەها بەشێکی یاریگا نرخی بلیت 3000 دینار بێت و هاندەرانی میوان و خێزانەکانیش بە خۆڕایی بێت، نرخی vip 50000 هەزار دیناربێت و نرخی vvip 150000 هەزار دینار بێت.

دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆك بڕیاریداوە پاسی تایبەت بە گواستنەوەی هاندەران بۆ زۆر بەی گەڕەکەکانی شاری دهۆك دابین بکات و هاندەر بە خۆڕایی بگوازنەوە یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button