ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

فوفانا چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
وێسلی فوفانا، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی چێڵسی بەهۆی پێکان چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەرگریکارە فەرەنسیەکەی بلوز لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو و، دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە ئەو یاریزانە چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە لەوانەیە وادەی گەڕانەوەی فوفانا بۆ یاریگاکان پێش بخرێت و لە ماوەیەکی کورتر بگەڕێتەوە.

Back to top button