عێراق

یونس مەحمود داوای لێبوردن لە یانەی دیوانیە دەکات

یونس مەحمود ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێڕاق و جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە دیمانەیەکدا داوای لێبوردن لە یانەی دیوانیە دەکات.

یونس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی عێڕاقی ڕایگەیاند ( من داوای لێبوردن لە یانەی دیوانیە دەکەم، چونکە ئەوان ئامادەکاری زۆر یان کرد بۆ خولی نایابی عێڕاق، ئەوان وەرزی ڕابردوو بە شایستەیی مانەوەیان لە ڕیزی نایاب مسۆگەرکرد، بەڵام بە هۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجەکانی تەراخیس ناتوانن بەشداری بکەن، داوای لێبوردن لە یانەی مینا و ئەمانەی بەغداد ناکەم چونکە ئەوان بە مافی خۆیان دابەزیون بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و ناتوانن بەشداری خولی نایاب بکەن)

بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر6 تیروپشکی خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2022_2023 بە بەشداری 19 یانە ڕابکێشرێت کە تیایدا یانەی دیوانیە ناتوانێ بەشداری تێدا بکات و هەرسێ یانەی ( سامەڕا ، مینا ، ئەمانەی بەغداد ) دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button