ئیسپانیاگرنگترین

مەدرید یاریزانێکی بۆ ماوەیەکی درێژ لەدەست دەدات

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید بێ بەش دەبێت لە تواناکانی دانی سیبایۆس تاوەکو کۆتایی مانگی ١١ و رەنگە زیاتریش.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، سیبایۆس لە یاری ئەم هەفتەیەی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا کە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو تووشی پێکانێکی قورس هاتووە و دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە رەنگە تا جامی جیهانی نەگەڕێتەوە، بەوەش ئەو یاریزانە چانسی بانگهێشتکردنی بە تەواوی لەدەست دەدات.

سیبایۆس هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە مەدرید پاش بەسەربردن دوو وەرز بە خواستن لە ئارسناڵ. لەم وەرزەشدا بەشداری لە ٧ یاری یانەکەدا کردووە لە لالیگا و یەک ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button