ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینزاگی: بردنەوە لە بارسا تەنها سەرەتایە

سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان دەڵێت بردنەوەیان لە بارسێلۆنا شتێکی سەیر نیە و ئەمە دەبێتە سەرەتایەک.

شەوی رابردوو، بارسێلۆنا بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕا بە ئینتەر و ئەرکی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو زەحمەت بووە، ئینزاگیش هۆشداری دەدات بردنەوەیان شتێکی ئاساییە و بۆ سکای سپۆرت وتی ”

هێندە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو وەک باس دەکرێت، بەڵکو هەلێکی باش بۆ ئێمە بەرامبەر یەکێک لە باشترین تیمەکانی جیهان. یاریکردن بە توندی و بە ووردی  تاکە رێگایە بۆ شکستهێنان بەم جۆرە تیمانە، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەمە دەکەین. پیرۆزبایی لە هاندەران دەکەم بەڵام هێشتا هیچمان بەدەست نەهێناوە و ئەم بردنەوەیە تەنها سەرەتایە بۆ ئێمە”.

لە گروپە ئاگرینەکەی چامپیۆنزلیگ دا، بایەرن خاوەنی نۆ خاڵە، ئینتەر بە شەش خاڵ دووهەمە و بارساش سێ خاڵی کۆکردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button