ئه‌وروپائیسپانیا

مۆدریچ لە پێکانەکەی رزگاری بووە

یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام بۆ یاری ئەمشەو لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی شاهانەکان لەو پێکانەی لە رانیدا تووشی بووە چاکبووەتەوە، بەڵام ئەنچێلۆتی راهێنەر نایەوێت سەرکێشی پێ بکات و بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بۆ یاری ئەمشەو لەسەر کورسی یەدەک بێت.

ریال مەدرید دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو لە گەڕی سێیەم میوانداری یانەی شاختاری ئۆکراینی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button