ئه‌وروپائینگڵته‌را

ڕیاڵ مەدرید خۆی ئامادە دەكات بۆ گواستنەوەی هالاند

Captain Korek

یاریگا-

سەرچاوەیەكی ئیسپانی ئاشكرایكرد یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كار لەسەر گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.

هالاند هاوینی ڕابردوو لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە کرد، بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بوو.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی “ئێل چیرینگویتۆ”، هالاند تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ سیتی واژۆ کردووە، بەڵام بڕگەیەك لە گرێبەستەكەیدا هەیە بۆ ئەوەی لە هاوینی 2024 بڕوات لە یانەكە.

بەرنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هالاند بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی داناوە، کە ڕێگەی پێبدرێت دوای دوو ساڵ لە یانەكە بڕوات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button