ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: ئێستا كاتی ئەوە نیە باس لە گەڕانەوەی میسی بكەین

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا باس لە دەنگۆیەكانی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێكی ئازاد و دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی میسی ڕیزەكانی بارسێلۆنای بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای جۆسێپی میاتزای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئینتەر چاڤی سەبارەت بە گەڕانەوەی میسی ووتی: با بە تەنها لیۆ و خواستەكانی جێ بهێڵین ، من زۆرم خۆشدەوێت و ئەو هاوڕێی منە ، بەڵام هیچ سوودێكی نیە بۆی كە باسی بكەین ، ئێستا گونجاو نیە بۆ باسكردنی ، با ئێستا تەنها هیوای ئەوەی بۆ بخوازین كاتێكی خۆش بەسەر ببات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button