عێراقکوردستان

یاری نێوان زاخۆ و دهۆك لە یاریگای زاخۆ ئەنجام نادرێت

وا بڕیاربوو سبەی سێشەممە 4/10/2022 لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆك لە یاریەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بەڵام بە هۆکارێک یاریەکە گواسترایەوە یاریگای یانەی دهۆك.

چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا یانەی زاخۆ لە یاریەکی دۆستانەدا میوانداری یانەی هەولێری کرد، لەم یاریەدا هاندەرانی یانەی زاخۆ چەند ڕەفتارێکی نەشیاویان بەرامبەر یاریزانانی یانەی هەولێر ئەنجامدا، بۆیە یانەی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند ( بە هۆی ڕەفتاری هاندەرانمان لە یاریەکەی هەولێر، ناچار کراین دەوری یاریگاکە تەلبەند بکەین کە ئێستا خەریکین بۆ ئەوەی لەکاتی یاریەکانی خولی نایابی عێڕاق هاندەرانمان دووربن لە توندو تیژی و نەتوانن بە ئاسانی بگەنە نێو یاریگا، هەر بەم هۆیەشە یاریە دۆستانەکەی ئێمە و یانەی دهۆک گواسترایەوە یاریگای یانەی دهۆک و سبەی لەدهۆک یاریەکە ئەنجامدەدەین)

سەرجەم ئەم یاریانە ئامادەکاریە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق کە تاکو ئێستا وادەی دەسپێکردنی دەستنیشان نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button