ئیتاڵیا

کیێزا گەڕاوەتەوە مەشقە سەرەتاییەکان

یاریگا-فێدیریکۆ کیێزا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتۆس گەڕاوەتەوە مەشقە سەرەتاییەکانی یانەکە.

کیێزا ماوەی نۆ مانگە دوورە لە یاریکردن پاش ئەو پێکانەی بەرامبەر رۆما تووشی هات لە مانگی یەکی ئەمساڵدا. بەگوێرەی بەیاننامەی یۆڤی، ناوبراو لە چەند مەشقێکی سادەی ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە بەشداربووە بەڵام هێشتا لە قۆناغی چاک بوونەوەیە لە پێکانەکەی.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا یۆڤی بە ئومێدە ئەو یاریزانە تا مانگێکی دیکە بگەڕێتەوە یاریکردن.

فێدیریکۆ لە ٢٠٢٠دا لە فیۆرەنتیناوە روویکردە بیانکۆنێری، تا پێش پێکانەکەی خاوەنی ١٨ گۆڵ و ١٤ ئەسیست بوو لە ٦١ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button