ئینگلتەرا

راهێنەرێکی دیکەش دەرکرا

شەپۆلی دوورخستنەوەی راهێنەران بەردەوامە و قوربانی ئەمجارەیان کریس وایڵدەری راهێنەری میدڵسبرۆیە.

دوێنی یانەکانی سامپدۆریا و وۆڵڤەرهامپتن رایانگەیاند راهێنەرەکانیان دوورخستووەتەوە، ئەمڕۆش میدڵسبرۆ لە خولی پلە یەکی ئینگلیزی هەواڵی لە کار لادانی کریس وایڵدەری راگەیاند.

بۆرۆ لە پلەی ٢٢هەمینی خولی پلە یەکی ئینگلتەرایە و پاش ١١ هەفتە تەنها دوو یاری بردووەتەوە.

وابڕیارە لیۆ پێرکۆڤیچ بەشێوەیەکی کاتی ئەو یانەیە بەڕێوەببات تا کاتی دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی هەمیشەیی.

کریس تەنها ١١ مانگ راهێنەری یانە ناودارەکەی ئینگلتەرا بوو کە ساڵانێکە لە خولی پریمەرلیگ دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button