ئیتاڵیا

ئالێگری: هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبین

ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەڵێت هێشتا لە قەیرانی ئەنجام رزگاریان نەبووە بەڵام هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبن.

شەوی رابردوو پاش شەش یاری، یۆڤی جارێکی تر تامی بردنەوەی کرد و ٣-٠ شکستی بە بۆلۆنیا هێنا.  راهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ دازن پاش یارییەکە وتی ” رۆحییەتی یاریزانەکان و توندی تیمەکەم بەدڵ بوو، تەنها لە کۆتایی نیوەی یەکەم کەمێک خراپ بووین. مانگێک بوو یاریمان نەبردووەوە بۆیە گرنگ بوو بردنەوەیەکی شایستە و گەورە بەدەست بهێنین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کێشەکانمان کۆتایی هاتووە، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو باشتر ببین و هەروەها لە خولی پاڵەوانەکانیش بگەڕێینەوە سەر رێچکەی بردنەوە”.

یاریزانی تازەی یانەکە تادیچ یەکەم گۆڵی تۆمارکرد، پاشان ڤلاهۆڤیچ دووەمی بە لێدانی سەر تۆمارکرد و میلیک یش بە تۆپێکی ئاسمانی جوان گۆڵی دڵناییی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button