ئینگلتەرا

تێن هاگ: یاریم بە رۆناڵدۆ نەکرد چونکە رێزم لە مێژووی کرد

یاریگا-ئێریک تێن هاگ دەڵێت لە دێربی مانچێستەر بەشداری بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەکردووە وەکو رێزێک لە مێژووی ئەو یاریزانە.

یونایتد لە نیوەی یەکەم دا چوار گۆڵییان لێکرا و چاوەڕوان دەکرا رۆناڵدۆ لە نیوەی دووهەم بەشداری پێبکرێت بەڵام تێن هاگ زانیوییەتی بردنەوە لە بژاردەکانیان دا نیە و نەیویستووە رۆناڵدۆ بکاتە بەشێک لەو شکستە.

تێن هاگ دوای یارییەکە وتی “بەنیاز بووین بەڵام پاش ئەوەی بەو ئەنجامە گەورەکەیە لەدواوە بووین وەک رێزێک لە مێژووە گەورەکەی رۆناڵدۆ، نەمویست بەشداری بکات, هۆکارێکی دیکە ئەوەیە، مارسیاڵ پێویستی بەوەبوو چەند خولەکێک یاری بکات و ماوەیەک دوور کەوتبووەوە”<

یونایتد لە شکستێکی مێژویوی ٦-٣ دۆڕا بە ستیزن، لەو یارییەی هالاند و فۆدێن هاتریکیان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button