ئینگلتەرا

گواردیۆلا: داهاتووی مان سیتی بە بێ منیش هەر روونە

یاریگا-پیپ گواردیۆلا دەڵێت مانچێستەر سیتی بەردەوام دەوام بێت لە ئاستە بەرزەکەی پاش وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.

گواردیۆلا لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ستیزن، هەرچەندە هێشتا بڕیاری رۆیشتنی نەداوە بەڵام کاتێک پرسیاری داهاتووی لێکرا بۆ بی بی سی وتی”یانەکە بە باشی دەزانێت ئامانجی داهات و وە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێت، یەک کێشەش نابێت ئەگەر من بڕۆم و ١٠٠٪ بڕوام بەوە هەیە. چونکە دەزانن دەبێت بۆ ئێستا چی بکەن و بۆ داهاتووش پلانی ستراتیچی چی دادەنێن. یانەیە کە پشت بە یەک ببەستێت ئەوا ئەو یانەیە کێشەی هەیە و جێگیر نیە بەڵام لێرە بناغەی یانەکە لە دەیان کەس پێکهاتووە”.

گواردیۆلا لە ماوەی کارکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە توانیوییەتی ٩ ناسناو بباتەوە لە نێویاندا چوار ناسناوی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button