ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز: ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی جیراردە

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی  ستایشی ئاستی فیدریكۆ ڤالڤێردی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سوارێز ووتی: كاتێك ڤاڵڤێردی یەكەم یاری بۆ ئۆرۆگوایی ئەنجامدا لە ساڵی 2017 ئەو كات ووتم ستیڤن جیراردم بیر دەخەیتەوە كە لە لیڤەرپول هاوتیم بووین.

هەروەها ووتیشی: لێكچوون هەیە لە نێوانیاندا ، نامەوێت بەراوردیان بكەم ، بەڵام لە تایبەتمەندیەكاندا لەیەك دەچن.

چاوەڕوان دەكرێت ڤاڵڤێردی و سوارێز لە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پێكەوە یاری بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button