
لوکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان هاتووە و نزیکەی ١٠ دووردەکەوێتەوە.
لوکا لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا لە هەردوو یارییەکەی کرواتیا تا کۆتایی بەشداریکرد سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٧ ساڵ، بەوهۆیەوە تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە و چاوەڕواندەکرێت دوو بۆ سێ یاری داببڕێت.
زوو یا درەنگ گەڕانەوەی بەندە بە زوو تێپەڕاندنی قۆناغەکانی چاک بوونەوە بەڵام ریاڵ مەدرید پیناچێت بەهۆی تەمەنەکەی پەلە لە گەڕانەوەی بکات بە تایبەت کە سێ یاری داهاتوو بەرامبەر ئۆساسۆنا و شاختار و خیتافین.
جگە لە مۆدریچ، لوکا ڤازکێزیش هێشتا چاک نەبووەتەوە و تەنها ئەو دوو یاریزانە بەشداری مەشقەکانی یانەکەیان نەکردووە.