ئه‌مریکافه‌ره‌نسا

سکالۆنی: مێسی وەکو فێدرەرە

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێی وایە لیۆنێل مێسی هاوشێوەی رۆجێر فێدرێری ئەستێرەی مێژوویی تێنسە.

مێسی پێشتر وتبووی دوای جامی جیهانی پێداچوونەوە بە پلانەکانی داهاتووی دەکات و بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتووی کاروانەکەی دەدات، ئەمەش وایکردووە زۆرێک پێیان وابێت مێسی رەنگە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت.

ئەم پرسە رووبەرووی سکالۆنی راهێنەر کرایەوە و ئەویش ئەو بابەتەی رەتنەکردەوە بەڵکو وتی  “کاتێک فێدرێر وازی هێنا هەمووان دڵتەنگ بوون وبیریان لەوە دەکردەوە چیتر ئەو نابینینەوە یاری بکات، سەیری یاری فێدرێس چێژێکی تایبەتی هەبوو، بۆ مێسی یش بەهەمان شێوە دەبێت کە وازی هێنا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button