مۆندیال

دانیمارک دژایەتی پێشێلکارییەکانی قەتەڕ دەکات

یاریگا-هەڵبژاردەی دانیمارک رایگەیاند لە رێگەی درێسەکەیانەوە هەڵوێستییان دەبێت  بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی لە قەتەڕ دژی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدرێن .

بەشێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەورووپا نیگەرانن لەو مامەڵەیەی قەتەڕ لەگەڵ ئەو کرێکارانە دەیکات کە لە جامی جیهانیدا کار دەکەن و تا ئێستا بە هەزارانیان گیانیان لەدەستداوە.

دانیمارک رایگەیاند لە پاڵەوانێتییەکە ناکشێتەوە بەڵام لۆگۆی وڵاتەکەیان و کۆمپانیای سپۆنسەری درێسەکانیان  زۆر کاڵ دەکرێتەوە چونکە نایانەوێت ببنە بەشێک لەو پێشێلکارییە.

کۆمپانیای هومێڵ کە سپۆنسەری هەڵبژاردەی دانیمارکە لەلایەن خۆیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە “درێسەکە پەیامێک هەڵدەگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێت دیار بین لە پاڵەوانێتییەک کە بووە گیان لەدەستدانی هەزاران کەس، ئێمە پشتیوانی هەڵبژاردەی دانیمارکین و ئەمە ئەوە ناگەیەنێت پشتیوانی جامی جیهانی قەتەڕین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button