ئه‌وروپائیسپانیا

ئەو یاریانەی كۆندی و ئاراوخۆ ناتوانن بەشداری بكەن

یاریگا-

بارسێلۆنا لە پشووی نێودەوڵەتیدا دوو یاریزانی گرنگی یانەكەی تووشی پێكان بوون لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان.

كۆندی لە یاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر نەمسا و ئاراوخۆش لە یاری ئۆرۆگوای بەرامبەر ئێران تووشی پێكان هاتن.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند كە هەردوو یاریزانەكە تووشی پێكانی ماسولکەی بوون لە ڕانیاندا و ماوەیەك لە یاریگاكان دووردەكەونەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئەو یاریانەی بڵاوكردەوە كە هەردوو یاریزان ناتوانن بەشداری تێدا بكەن.

كۆندی لە هەریەك لە یاریەكانی ( مایۆركا ، ئینتەر ، سێلتا فیگۆ ، ئینتەر ، ڕیاڵ مەدرید ، ڤیاڕیاڵ ، بلباو ) ناتوانێت بەشداری بكات.

ئاراوخۆش لە یاریەكانی بەرامبەر ( مایۆركا ، ئینتەر ، سێلتا فیگۆ ، ئینتەر ، ڕیاڵ مەدرید ، ڤیاڕیاڵ ، بلباو ، بایرن ، ڤالینسیا ، ڤیكتۆریا پلزن ، ئەلمیریا ، ئۆساسۆنا ) ناتوانێت بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button