ئه‌وروپا

ئارتێتا دوو یاریزانی یوڤێنتوسی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی چاوی لە دوو یاریزانی یوڤێنتوسە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

بەپێی زانیاریەكانی كاڵچیۆ مێركاتۆ ئەرسیناڵ پێشەنگی پریمەرلیگ دەیەوێت هەریەك لە یاریزانانی یوڤێنتوس دوسان ڤلاهۆڤیچ و فابیۆ میریتی لە گواستنەوەكانی زستانەدا بگوازێتەوە یانەكەی.

ئەرسیناڵ لە ژێر داواكاری ئارتێتا دەیەوێت دوو یاریزانەكەی یوڤێنتوس بگوازێتەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئارتێتا دەیەوێت بە 115 ملیۆن یۆرۆ هەردوو گرێبەستەكە كۆتایی پێ بهێنێت كە ئەوەش بڕێكی زۆرە و ئەستەمە یوڤێنتوس ڕەتی بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button