ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتۆس گەورەترین زیانی دارایی لە مێژووی یانەکەی راگەیاند

یانەی یوڤێنتۆس لە ساڵی دارایی ٣٠-٦-٢٠٢١ بۆ ٣٠-٦-٢٠٢٢ دا ٢٥٤ ملیۆن یۆرۆ زیانی کردووە و ئەمەش گەورەترین زەرەری دارایی لە مێژووی یانەکە و هەروەها خولی ئیتاڵی.

شەوی رابردوو، کۆبوونەوەی بۆردی بەڕێوبەرانی یوڤێنتۆس بەڕێوەچوو، تێیدا راگەیەندرا لە وەرزی رابردوودا تاوەکو کۆتایی مانگی شەش، بڕی ٢٥٤ ملیۆن یۆرۆ لە زیاندا بوونە، ئەمەش زیاترە لەوەی ساڵی رابردوو کە ٢٠٩.٩ ملیۆن بوو.

ئەمە پێنجەم وەرزی دوای یەکە یۆڤی لە زیاندایە سەرەتا لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ دەستی پێکرد  کە ١٩ ملیۆن بوو، پاشان ساڵانە بەرز بووەوە بۆ ٤٠ ملیۆن، ٩٠ ملیۆن، ٢٠٩.٠ ملیۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button