ئه‌وروپائیسپانیا

کوندێ و دیپای ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەونەوە

یاریگا
جولیس کوندێ و مێمفیس دیپای هەردوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێن.

خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانەکەی بلاوگرانا بەهۆی پێکانەکەیان نزیکەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێن و، بەم هۆیەوە بەشداری یارییەکانی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان و هەروەها ریال مەدرید لە لالیگا ناکەن.

هەردوو یاریزانەکەی بارسێلۆنا لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەیان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی پێکان بوون.

Back to top button