عێراقکوردستان

یانەی نەورۆز چەند یارییەك لە یاریگای فرانسۆهەریری ئەنجامدەدات

یانەی نەورۆز  بڕیارە چەند یارییەکی سەرەتای وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق لە نێو یاریگای فراسۆهەریری هەریری تایبەت بە یانەی هەولێر ئەنجامبدات.

جێگرعەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند ( لە ئەگەری تەواو نەبوونی کارەکانی یاریگای سلێمانی، بڕیارە دوو تا سێ یاری سەرەتای خولی نایابی عێڕاق لە یاریگای هەولێر ئەنجامبدەین تا کارەکانی یاریگای سلێمانی ناسراو بە مەلعەبەکە تەواو دەبێت)

یانەی نەورۆز دووساڵ بەر لە ئێستا دەستیان بە درووستکردنی یاریگای تایبەت بەخۆیان کرد، بە ڕێژەیەکی زۆر یاریگاکە نزیك بوو لە تەواو بوون بەڵام لە ئێستادا کارکردن تیایدا وەستاوە بۆیە نەورۆز یارییەکانی لە یاریگای سلێمانی ئەنجامدەدات کە لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقیش بە هۆی نەبوونی مەرجی ( تەڕاخیس) بۆ ئەم وەرزە ڕێگرە لە ئەنجامدانی یارییەکانی نوێنەرەکەی شاری سلێمانی لە یاریگای ( زانکۆ ) کە وەرزی ڕابردوو یانەی نەورۆز هیچ یاریەك تووشی شکست نەهات لەم یاریگایە

بابەتی زیاتر

Back to top button