ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

میسی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كرد.

ماكابی حەیفا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

میسی توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی لە خولەكی 37 تۆمار بكات و ئیمباپێش لە خولەكی 69 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و نەیمار لو خولەكی 88 گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان میسی توانیویەتی گۆڵ لە 39 یانەی جیاواز بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێش ڕۆناڵدۆ بكەوێت كە گۆڵی لە 38 یانە كردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button