ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

هێرناندێز ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
لوکاس هێرناندێز، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بەهۆی پێکان نزیکەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە ئەڵمانیەکە، لە یاری شەوی رابردوو یەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە نزیکەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

لیکیپ بڵاویشی کردووەتەوە بەهۆی ئەم پێکانەی، هێرناندێز ناتوانێت بەشداری یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکەی لە مانگی داهاتوو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button