ئاسیائه‌مریکائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆدریگێز دەگەڕێتەوە ئەوروپا

Yariga App

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، یاریزانی کۆلۆمبی یانەی رەیانی قەتەری بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یۆنانیەوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەستێرەکەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشن، بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانە یۆنانیەکەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشکی گەشتی ئەم وڵاتە بکات.

خامێس لە دوای مارسێلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی پێشووی ریال مەدرید، دەبێتە دووەم یاریزانی دیار پەیوەندی بە یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یۆنانیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button