ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: دی لیخت بانگهێشتی راهێنانەکانی ئایاکس نەکرا

یاریگا
ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئایاکسی ئەم وڵاتە بانگهێشتی ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نەکراوە.

ماڵپەرت فەرمی یانەی ئایاکسی هۆڵەندا بڵاویکردەوە راهێنەری یانەکەیان ناوی 28 یاریزانی بۆ گەشتەکەی نەمسا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بڵاوکردۆتەوە و ناوی دی لیخت بەرگریکار یانەکەیانی تێدا نیە، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە دەکات.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە بەرپرسانی یۆڤێنتۆس لەگەڵ هاوتا هۆڵەندیەکەیان گەیشتونە رێککەوتن و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەم گواستنەوەیە یەکلا بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button