ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤا ڕیكۆردێكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕیكۆردێكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە.

كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی بارسا لە لایەن فرانكی دی یۆنگ ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی و دیمبڵیەوە تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لیڤاندۆڤسكی خێراترین یاریزانە لە خولی ئیسپانیدا كە شەش گۆڵی تۆمار كردبێت لە پێنج هەفتەی سەرەتادا لە سەدەت 21دا.

بەوەش گۆڵكارەكەی بلاوگرانا ڕیكۆردەكەی ئەندریە اێلڤای شكاند كە شەش گۆڵی لە شەش یاری سەرەتادا لەگەڵ سێڤییا تۆمار كردلە ساڵی 2018.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button